بەرگی دووەم لە کتێبی ‘بە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناڤینەوە’، کتێبێکە بە دۆکۆمێنت وئارگۆمێنت رووداوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ناوچەکە و، دنیا بینی ناوەندە کاریگەرییەکانی دنیاێێ بۆ دۆزی کوردان، لەخۆ دەگرێت.
ئەم کتێبە مێژووی نزیکی، نزیکەی ساڵێکە، کە لە ناوەراستی ٢٠١٥ تا ناوەراستی ٢٠١٦ە، مێژووێیەکە گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆوە بینیوە و، کاریگەری گەورەی داناوە لەسەر رەوشی سیاسی و جڤاکی وئابوری لە جوگرافیا جیاجیاکان، کوردستانی، هەرێمی، رۆژهەڵاتی ناڤین و جیهان .
وردەکاریی رۆژ بە رۆژیی ئیدارەدان وبەرخۆدانی مۆدێلی رۆژئاڤا- بارۆس [باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ] و پیلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان و، پرۆژەکانی زلهێزەکانی وەک ئەمەریکا و روسیا لە سەر هەرێمەکە و بەتایبەتی سوریا، لەم بەرگەدا بە روونی باسم لێکردووە.
هەر لەم کتێبەدا باس لە رۆڵی وێرانکاریی داگیرکەرانی کوردستانمان کردووە، بەڵگەی زۆری تێدایە کە ناوەڕۆکەکان بەهێزتر و کاراتر دەکات بۆ تێگەیشتن لە رەوشی کوردان لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
گرانیم داوە بە رەوشی باشور ودەسەڵاتدارێتی لە هەرێمی کوردستان، وەک هەرێمێکی کۆلینیکراوە بەبەڵگە سەماندوومانە .
top of page
C$5.00Price
bottom of page