top of page
گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم

ئەم کتێبە’ گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم’،وەک کتێبەکانی دیکە، پڕە لە دۆکۆمێنت و راپۆرتەهەواڵ و دیدی ناوەندەکانی بیروهۆشیاری جیهان سەبارەت بە دۆزی کورد و گەلانی ناوچەکە و، رۆڵی هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەر، ئێران وتورکیا، لە خۆی گرتووە.

لەم کتێبەدا باسگەلێکی گرنگ سەبارەت بە کارایی دیپلۆماسیەت خۆسەری دیموکراسیەت لە بارۆس بەرەو ئەمەریکا وئەوروپا وجیهانی عارەبی، لە خۆدەگرێت و، چەندەها دۆکۆمێنت دەرهەق بەم بابەتە دانراوە، کە دەکرێت توێژینەوەی زانستی جددیی لەسەر بکرێت.

بابەتێکی دیکە کە زۆر گرنگە لەم کتێبەدا باسم لێکردووە، گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم و خیانەتی ١٦ ی ئابە، کە پرۆژەی ئەردۆگان بوو بە پارتی جێبەجێکرا .

مەبەستەکانی پشت گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم بەتەواوی شیکردۆتەوە، هەر بۆ زانینی خوێنەری بەرێز  کە لە نیسانی ٢٠١٤ ەوە باسم لەو پرۆژە خەتەرناکە کردووە. پێشوەکەوتنی پرۆژەی داعش، گاڵتەجاریی ریفراندۆم بەدواخست بۆ ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧.

بە هەمان شێوە سەبارەت بە خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر کە پارتی بە هەماهەنگی پانیکەکان( پارتی ناویەکێتی) جێبەجێکرا و، بە فەرمانی هەردوو دەزگای جاسوسی میت-ئیتلاعات خرا واری جێبەجێکردنەوە و کەرکوک لە دەست کورد دەرهێنرا، مەبەست لە ئەساسدا بە حەلەبکردن بوو، لێ ئەمەریکا وعەبادی رێگرییان کرد، کورد لە کەرکوک کۆمەڵکوژ بکرێت.

گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم

C$5.00Price
    bottom of page