top of page
بە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناڤینەوە-٤

ئەم بەرگە وەکو هەموو بەرگەکانی دیکە تەواوی رووداوە سەرنجڕاکێش و شرەۆڤەکان سەبارەت بە شەڕ و سیاسەت و دیپلۆماسیەتی کوردان و، پیلانەکانی داگیرکەران، لە خۆدەگرێت.

بەدۆکۆمێنت باس لەبابەتێکی بەراوردکاریی کراوە لە نێوان معمەر قەزافی و سەرۆکی پارتی، کەیەکەمیان کورد نەبووە بەڵام باوەڕی بە دۆزی رەوای کورد هەبووە ودووەمیشیان بەناو کوردە بەڵام وەک دوژمنی سەرسەختی کوردان دادەنرێت، بابەتەکە بەناوی” معمەر قەزافی و ئەربەکان، سەرۆکی پارتی و بنعەلی یڵدرم!.”، گرنگە مرۆڤ ئەو دوو رووداوە بخوێنێتەوە.

زۆر بابەتی گرنگی سەبارەت بە دەستبەکاربوونی ترامپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا و کاریگەرییەکانی بەسەر رۆژئاڤای کوردستان و کارەکتەرەکانی دیکەی ناو ئیدارەکەی بە بەڵگەوە خستراوەتەڕوو.

دەیەها بەڵگە خراوەتەڕوو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا بە داعش.

سەبارەت بە بەرخۆدان شەرڤانانی ئازادی دژی داعش وئازادکردنی ناوچەگەلێکی فرەوان لە سوریا، هەواڵ وشرۆڤەی زۆر، لەم بەرگەدا جێگە دەگرێت.

نامەویت درێژە بە پێشەکییەکە بدەم، خوێنەر دەتوانێت بەخوێندنەوەی زۆر بابەتی سەرنجڕاکێش ببینێت و ، بۆ زانیارییەکانی خۆی پشتی پێببەستێت.

بە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناڤینەوە-٤

C$5.00Price
    bottom of page