بۆ هەر کەسێک کەبیەوێت بەدواداچوون بکات سەبارەت بە رۆژ بە رۆژ یا کاتژمێر بە کاتژمێر لە ٥ ساڵ ونیوی مێژوی نزیکی کوردستان وناوچەکە، کە لە ٢٠٠٦ ەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە مانگی ٥ ی ٢٠١٥ ، لەم ماوەیەدا دەتوانێت نەخشەی سیاسی و ئابوری وجڤاکی و شەڕو پێکدادانەکان، لەو بەرگەدا بدۆزێتەوە.
‘فڕین بە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناڤین’ەوە ، کەناوی کتێبەکەمە ، واتادارە بەوەی وەک چاودێرێک بۆ ئەو ١٥ ساڵە، بەبەرازیی ٢٠٠٠ پێیەوە، فڕینە بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی ، فڕینێکی ئازادانە وەک کوردستانییەکی وێڵ بۆ سوڕانەوە و چاودێریکردن و گەڕان بەدوای چارەسەریی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردانە لە چوارچێوەی بوونی گەلانێک کە لە گەڵ کورددا دەژیین و، دەوڵەتی نەتەوەیی ومەزهەبی تێدا حاکمن.
بەئاسمانی رۆژهەڵاتی ناڤینەوە -١
C$5.00Price